کانونی دوھەم 05, 2022 14:36 Asia/Tehran
  • مێسی گەڕایەوە فەڕەنسا

«لیۆنێل مێسی» ئەرژەنتینی، «ڕۆزاریۆ»ی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا تا پەیوەندی بە یانەی «پاریس سان ژێرمان»ەوە بکات.

ماوەی هەفتەیەکە «مێسی» لە «ڕۆزاریۆ» لە ئەرژەنتین کەرەنتینە کراوە دوای ئەوەی دەرکەوت پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئەرژەنتین، پشکنینی کۆرۆنای «مێسی» نێگەتیڤ بووە، بۆیە ڕێگەیان پێداوە بەرەو پاریس گەشت بکات.

«مێسی »بە درێژایی ئەم هەفتەیە پشوو دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکاتەوە بە ڕاهێنان کردن.

پێشبینیش دەکرێت لە یارییەکەی لیۆن لە خولی فەڕەنسا کە بڕیارە یەکشەممە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک بەڕێوەبچێت، بێبەشبێت.

سەرپەیڤ