ناوی سێ ئافرەتی ئێرانی کەوتەنێو ڕیزی داوەزانی کۆپی گەلانی ئاسیا بۆ بەشی ئافرەتان
کانونی دوھەم 05, 2022 15:10 Asia/Tehran
پێڕستی بەکجاریی داوەرانی کێبەرکێی تۆپی پێی کۆپی گەلانی ئاسیا ٢٠٢٢بۆ بەشی ئافرەتان ڕاگەیەندراو ناوی سێ ئافرەتی ئێرانیش لە پێڕستەکەدا بەرچاو دەکەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەپێڕستی داوەرانی ئەم کێبەرکێیەدا کە بڕیارە لە ھینددا بەڕێوە بچێت، ناوی «مەھسا قوربانی»و «مەھناز زەکایی»ش لە نێو ١٦ داوەردا براوە.
ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پێڕستەکەدا ھەروەھا ناوی «ئەنیسە خەبباز»یش لە نێو یاریدەرانی داوەرەکاندا بەرچاو دەکەوێت.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ھەروەھا ڕایگەیاندووە بۆ یەکەمجار لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیا لە قۆناغی پێش کۆتایی دا سیستێمی VAR بەکار دەھێندرێت.