ئه‌مڕۆ پێشبڕکێکانی سی و سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌ستپێده‌کات
ئهمرِۆ ڕکابه‌رییه‌کانی سیی و سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بۆ تۆپی پێ له وڵاتی کامیرۆن ده‌ستپێده‌کات.
له یه‌که‌م یاری پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی کامیرۆنی میواندار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆرکینا فاسۆ ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌که‌ش له یاریگای پاول بیا له یاواندی پایته‌ختی کامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له دووه‌م یاریشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوپیاو کاپ ڤێردی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن، ململانێکانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به به‌شداری بیست وچوار هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا شه‌شی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی کامیرۆنی میواندارو سه‌نیگال و مه‌غریب و نێجیریا‌و میسر‌و جهزائیرو تونس دیارترین پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ن.
جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیای ئه‌مجاره له کاتێکدایه که ڤایرۆسی کۆرۆنا له ڕیزی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ناوبژیوانان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێکی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌کان بڵاوبۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه له به‌شێکی ڕکابه‌ریه‌کان داده‌بڕێن.