کانونی دوھەم 10, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانى نه‌ورۆز بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق کران

یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى که‌ تیپى تۆپى پێیه‌که‌ى یه‌که‌مجاره‌ به‌شدارى له‌ خولى نایابى عیراق ده‌که‌ن ، به‌ ره‌سمى بانگهێشتکردنى دوو یاریزانى تیپه‌که‌یان بۆ هه‌ڵبژارده‌کانى ئۆلۆمپیى و لاوانى عیراق بڵاوکرده‌وه‌ .

 

یانه‌که‌ ئاشکرایکردووه‌ ، ئیسماعیل محه‌مه‌دى یاریزانى یانه‌که‌یان  بانگهێشتى مه‌شق و راهێنانه‌کانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عیراق کرا.

هاوکات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو محه‌مه‌د دلاوه‌رى یاریزانى تیپه‌که‌یان به‌شدار له‌ خولى نایاب له‌ لایه‌ن سکۆپى راهێنه‌رى ئۆلۆمپیی بۆته‌ جێگه‌ى سه‌رنج و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش داواکراوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ که‌مپى هه‌ڵبژارده‌که‌وه‌ بکات به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ یارییه‌کانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌که‌ .

سەرپەیڤ