کانونی دوھەم 12, 2022 08:10 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی ڕاکەرانی ئێران لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا

کۆمەڵێک لە ڕاکەرانی ڕاکردنی خێرا لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا لە ململانێیان لەگەڵ وەرزشوانانی وڵاتانی دیکە درەوشانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕەوتی بەرپاکرانی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی نێو ھۆڵ لە تورکیا «سەججاد ھاشمی» ، «عەلی خەدیوەر»، «ڕەزا قاسمی»، «مەھدی پبر جەھان»، «میلاد سەییار» و «میلاد ناسح جەھان» لە بڕگەی ٦٠ مەتر، ٤٠٠ مەتر، ٢٠٠ مەترو ٦٠ مەتری بە لەمپەر بۆ خەنیمەکانیان چوونە مەیدانەوە.

بەم پێیەو لە ململانێی بڕگەی ٦٠ مەتر «ڕەزا قاسمی» بە تۆمار کردنی ئاستی پێویستی ۶.۹۴ چرکە پلەی یەکەمی ئەم بوارەی مسۆگەر کرد.

ھەروەھا لە بڕگەی ٤٠٠ مەتر«سەججاد ھاشمی»  بە تۆمار کردنی ئاستی پێویستی ۴۷.۳۹ چرکە بوو بە پاڵەوان و «عەلی خەدیوەر» بە تۆمار کردنی ۴۸.۴۷ چرکە پلەی سێھەمی بەرکەوت.

«مەھدی پبر جەھان»یش لە کێبەرکێی بڕگەی ٤٠٠ مەتر بە تۆمار کردنی ڕەچەی ۸.۰۲ چرکە توانی ناسناوی یەکەمی ئەم ڕووداوە وەرزشییە بە خۆی تەرخان بدات.

لە درێژەی ئەم کێبەرکێیانەو لە بڕگەی ٢٠٠ مەتردا «سەججاد ھاشمی» ڕەچەشکێنی نێوھۆڵی ئێران بە تۆمار کردنی ڕەچەی ۲۱.۳۴ بوو بە پاڵەوان و «میلاد ناسح جەھان» نوێنەرەکەی دیکەی ئێران لەم بڕگەیەدا بە تۆمار کردنی ئاستی ۲۱.۶۸ چرکە پلەی دووھەمی بەخۆی تەرخان دا.

سەرپەیڤ