کانونی دوھەم 13, 2022 13:59 Asia/Tehran
  • یانەی یۆڤینتوس بە نیازی ڕاکێشانی ھێرشبەرە ئێرانیەکەی یانەی پۆرتۆیە

ماڵپەڕی ئیتالیایی «Calciopolis» ڕایگەیاندووە: یانەی یۆڤینتوس خەریکی لێکدانەوەی ھەل و مەرجی کڕینی «مەھدی تارمی» ھێرشبەرە ئێرانیەکەی یانەی پۆرتۆیە.

لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئیتالیایی «Calciopolis» دا ھاتووە: تەواوی تبپە ئەورووپییەکان بە دووی یاریزانێکدان کە چەندین شارەزایی جۆربەجۆری ھەبێت و لە ئێستاش دا بژاردەیەکی باشیان دەست کەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «تارمی» لە چەند وەرزی ئەم دواییەدا گەشەیەکی ھەرە باڵای ھەبووەو ئەوەی دەرخستووە کە جێگای متمانە پێکردنەو لە ھەر کاژێرێکدا زیاتر لە جاران دەبێتە یەکێک لەو ئەستێرانەی ئێستای بازاڕی جێگۆڕکێکان.

ماڵپەڕی ئیتالیایی «Calciopolis» ئەوەشی نووسیوە کە: لە ڕاستی دا «مەھدی تارمی» سەرباری ئەوەی کە ئیدی ھێندەش گەنج نییە بەڵ١ام ئەوە چەند وەرزێکە کە لە سای ئەو گۆڵانەی وا تۆماری کردوون و ئەو ھاوکارییانەی کە لە کاری یانەیی و تاکەکەسی دا ئەنجامی داون بووەتە سیمایەکی کاریگەرو جێی سەرنج.

تارمی لە ئێستادا یاریزانی یانەی «پۆرتۆ«ی پۆرتۆگالەو توانیویەتی ساڵی ٢٠٢١ بە تۆمار کردنی ٢٠ گۆڵ و ١٦ ئاراستەی بە گۆڵ کراوو ٣٩ یاری کۆتایی پێ بێنێ کە دیارە ئەمەش ڕێژەیەکی درەوشاوە دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ