کانونی دوھەم 14, 2022 13:04 Asia/Tehran
  • «عاتیفە ئەحمەدی» نوێنەری «ئیسکیی ئالپاین»ی ئێران لە ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین

وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی «ئیسکیی ئالپاین» توانی وەکو یەکەم نوێنەری ئیسکیی ئافرەتانی ئێران لە بواری «ئالپاین» دا ببێتە میوانی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاوک عاتیفە ئەحمەدی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی  «ئیسکیی ئالپاین» توانی وەکو یەکەم نوێنەری ئیسکیی ئافرەتانی ئێران لە بواری «ئالپاین» دا پشکی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکینی ٢٠٢٢ مسۆگەر کات.

دوای کۆتایی ھاتنی کێبەرکێکانی ھیەڵبزاردنی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین لە بواری پێچداری بچوک، «عاتیفەی ئەحمەدی» بە ھەبوونی باشترین سەرەتیی جیھانی «پوئین فیز» توانی وەکو نوێنەری ئیسکیی ئافرەتانی ئێران لە بواری «ئالپاین» بگاتە ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین.

ئەمە یەکەمجارە کە «عاتیفەی ئەحمەدی» وەکو نوێنەری ئێران بەشداری لە ئۆلەمپیکێکی زستانە تاقی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ