خاتوونێکی ئێرانی خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکانی بردەوە
کانونی دوھەم 14, 2022 13:23 Asia/Tehran
خاتوونێکی ھونەرمەندی ئێرانی لە بواری پیشەی دەستی بۆ بردنەوەی پێنجەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەڵبژێردرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، خاتوو «شەھربانو عەرەبیان» ھونەرمەندی ئێرانیی بواری کانزاو میناکاری وەکو ھونەرمەندو پیشەگەری ئافرەتی ساڵی ٢٠٢١ لە بواری چێکردن و بەرھەمھێنانی پیشەی دەستیی ھەڵبژێردراو خەڵاتەکەی بردەوە.
پێنجەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە حەوتەی پیشەدەستییەکان لە نیودلھیی وڵاتی ھیند بۆ ڕێزگرتن لە یادو ناوی «غادە حەجاوی» سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوکەنی جیھانیی پیشە دەستییەکانی ئاسیاو ئۆقیانوسیە بەرپا کرا.