کانونی دوھەم 19, 2022 15:48 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانەکانی «چلێسی» ھەروا بەردەوامە،،، لەگۆکەوتن لە ھەمبەر «برایتۆن» دا لە حەوتەی بیست و چوارەم

ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی تۆپی پێی «برایتۆن» و «چلێسی» لە حەوتەی بیست و چوارەمی ھەڵبژاردەی نایابی ئینگلیس بە دەرەنجامی یەک بە یەک و یەکسان کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی تۆپی پێی «برایتۆن» و «چلێسی» شەوی چوارشەممە لە کاتژمێر ۲۳:۳۰ و لە چوارچێوەی حەوتەی بیست و چوارەمی ھەڵبژاردەی نایابی ئینگلیس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوەو لە ئەنجام دا ھەردووک تیپەکە بە دەرەنجامی یەک بە یەک و یەکسان وازیان ھێنا.

شاگردەکانی «تۆماس توخێڵ» لە نیوەی یەکەمی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەو لە چرکەی ٢٨ دا توانییان بە ھۆی «حەکیم زیاش»و لە ئەنجامی  تۆپ پێ گەیاندنێکی «ئانگۆلۆ کانتە» گۆڵ تۆمار کەن. بەڵام لە نیوەی دووھەم دا ئەمە تیپەکەی برایتۆن بوو کە توانی لە خولەکی ٦٠ و بە ھۆی «وبێستر»ەوە گۆڵی یەکسان تۆمار کات.

لە کۆتایی دا ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە بە یەکسانی کۆتایی پێ ھات و بەمجۆرە «چلێسی» بوو بە ٤٤ خاڵ و چەنسی گەییشتن بە پلەی دووھەمی خشتەکەی لە دەست دا. برایتۆنیش بەم یەکسانەی بوو بە ٢٩ خاڵ و لە ڕیزی نۆھەم دا مایەوە.

سەرپەیڤ