کانونی دوھەم 22, 2022 13:00 Asia/Tehran
  • له‌ خولی فه‌ڕه‌نسادا لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سانت ئیتیان تۆمارکرد

له‌ ده‌ستپێکی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی لیۆن و سانت ئیتیان روبه‌رووی یه‌کتری بوونه‌وه‌ .

یاریه‌که‌ له‌ یاریگای گرۆیاما ستادیۆم له‌ لیۆن به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌کی پازده‌و له‌ئه‌نجامی فشاری یانه‌ی لیۆن بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌که‌یان ناوبژیوان لێدانێکی سزای هه‌ژمار کردو یاریزان موسا دیمبلی تاکه‌ گۆلی یاریه‌که‌ی تۆمار کرد ، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانانی سانت ئیتیان چه‌ند جارێک هه‌ولی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا به‌لام به‌رگریکارانی لیۆن پارێزگاریان له‌و گۆله‌ کردو یانه‌که‌ش هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌ سی ویه‌ک خال سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی . 

سانت ئیتیانیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و دوازده‌ خالی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی بیسته‌م و کۆتایی ریزبه‌ندی دێت . 

سەرپەیڤ