له لالیگادا ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڵنسیا تۆمارکرد
له میانی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌کانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتکه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ڤالنسیای کرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت و به ریمۆنتادا سه‌رکه‌وتن و سێ خالی یاریه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له گێمی یه‌که‌م ئاستی ڤالنسیای میوان باشتر بوو توانیان دوو گۆل تۆمار بکه‌ن ، له خوله‌کی بیست و پێنج یونس موساح گۆلی یه‌که‌می یاریه‌که‌ی تۆمار کرد، له دوا خوله‌کی گێمی یه‌که‌میش هۆگۆ دۆرۆ شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی کرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م ئاستی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌ردید باشتر بوو له خوله‌کی شه‌ست و چوار ماتیۆس کۆنها به تۆمار کردنی گۆلێک بۆ خاوه‌ن یاریگا جیاوازی گۆله‌کانی بۆ یه‌ک گۆل کوم کرده‌وه ، له خوله‌کی نه‌وه‌ت ئه‌نخێل کۆریا گۆلی یه‌کسان بوونه‌وه‌ی بۆ کورانی سیمیۆنی راهێنه‌ر تۆمار کرد ، له کاتی زیادکراویش ماریۆ هێرمۆسۆ گۆلی سێیه‌می تۆمار کرد‌و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به ریمۆنتادا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤالنسیا تۆمار کرد‌و کۆی خالهکانیشی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ سی وشه‌ش خال به‌رزکرده‌وه یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به بیست‌و نۆ خال له پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .