له خولی پلهیهکی فهڕهنسادا پاریس سان ژێرمان سهرکهوتنی بهسهر ریمیس تۆمارکرد
لە خولی یانە پلە یەکەمەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێی (لیگ 1)دا، یانەی پاریس سان ژێرمان میوانداری یانەی ریمیس-ی کرد و بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتنی بەسەردا تۆمار کرد.
لە بیست و دووەمین هەفتەی خولی (لیگ ١)دا، پاریس سان ژێرمان میوانداری ریمیس-ی کرد.نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سەرکەوتنی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات کە تیایدا مارکۆ ڤێراتی لە خولەکی 44دا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.
لە بەشی دووەمی یارییەکەدا، پاریس سان ژێرمان لە خولەکی 62دا لە رێگەی سێرجیۆ رامۆس دووەم گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها یاریزانی یانەی ریمیس، وت فایس بەهەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی خۆی کرد و جیاوازیەکەی کردە 3-0.
یانەی پاریس سان ژێرمان لە خولەکی 75 یارییەکەدا لە رێگەی دانیلۆ پێریرا، چوارەم گۆڵی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 4-0 یارییەکەی بردەوە.بەو ئەنجامەیش یانەی پاریس سان ژێرمان کۆی خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ و بەردەوامە لەسەر رابەرایەیەتی خولەکە و یانەی ریمیس-یش بە 24 خاڵ ریزبەندی چواردەمینی گرتووە.