کانونی دوھەم 26, 2022 14:56 Asia/Tehran
  • «تارمی» یاری لەگەڵ عێراقی لەکیس دەچێت

ھێرشبەرەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ھێشتا نەیتوانیوە بگاتەوە ئێران و لەوەش ناچێ کە مەرجی بەشداری کردن لە کێبەرکێ لەگەڵ عێراقی بۆ مسۆگەر بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی تارمی» لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ بەشداری کردن لە ئۆردووی تیپی نیشتیمانی لە پۆرتۆگالەوە بەرەو ئێران وەڕێ کەوت، بڕیار وا بوو فڕۆکەکەی لە ئەستەمۆڵ بنیشێتەوەو پاشان بەرەو تاران وەڕێ بکەوێت، کەچی لە بەر نالەبار بوونی کەش و ھەوا لە ئەستەمۆڵ فڕۆکەکەی لە شاری «دالامان» نیشتەوە.

«دالامان» شارێکی چکۆلەیە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی تورکیاو لە مەودای ٢٣٠ کیلومەتریی شاری ئانتالیا ھەڵکەوتووە. تارمی ماوەی دوو ڕۆژە لەو شارەدا گیری خواردووەو ھێشتا نەیتوانیوە بگاتەوە ئێران.

تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق لە کاتژمێر٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە حەوتەمی ڕێبەندان لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یاریگای ئازادیی تاران دا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سەرپەیڤ