دەسبەکاربوونی چلەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجری ئێران
کانونی دوھەم 31, 2022 18:57 Asia/Tehran
چلەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجری ئێران ئەمڕو دوشەممە لە تاوەری میلادی تاران بە نمایشکردنی فیلمی بەیروو دەسبەکاربوو .
مەسعود جەعفەری جۆزانی ( نووسەر و دەرھێنەر و ئامادەکار ) مەجید ئینتزامی ( ئاوازدانەر ) شەھاب حوسەینی ( ئەکتەر و ئامادەکار ) محەمەد عەلی باشە ئاھەنگەر ( نووسەر و دەرھێنەر) ، محەمەد داوودی ( بەڕێوەبەری وێنەگرتن ) ، مەھدی سەججادەچی ( فیلمنامەنووس ) و پێژمان لەشکەری پوور ( رەخنەگر و ئامادەکار ) لیژنەی داوەرانی ئەم خولەی فستیڤاڵی فیلمی فەجرن .
فیلمی بەیروو کە وەک یەکەم فیلمی نمایشکراوی ئەم ساڵ ناوی دەرچووە ، سەبارەت بە ژیانی گۆڵپارێزی بە توانای ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران ، عەلیڕەزا بەیرانوەندە .
بەیرانوەند ئەمڕۆ لەو ئاھەنگەدا بە ھۆی نەخۆشیی نەیتوانی ئامادە بێت .