مانچسته‌رسیتی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌کێتی ئینگڵته‌ڕا
له قۆناغی چواره‌می جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له یانه‌ی فولهامی پله یه‌کی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده.
یاریزانانی فولهام له گۆڵ تۆمارکردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و چوار خوله‌ک دوای فیکه‌ی ده‌ستپێکی یاری، فابیۆ کارڤالهۆ گۆڵێکی بۆ میوانه‌کان تۆمارکرد، به‌ڵام وه‌ڵامی یاریزانانی مان سیتی زۆر خێرا بوو و دوو خوله‌ک دواتر، ئیلکای گوندۆگانی ئه‌ڵمانی گۆڵی به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسان کرده‌وه.
پاشان یاریزان جۆن ستۆنز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌کی سێزده به لێدانی سه‌ر تۆمارکردو گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌کانی مانچسته‌رسیتی، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تیپه‌که هه‌ژمارکردو له جێبه‌جێ کردنی لێدنه‌که‌دا.
ڕیاز موحریزی جه‌زائیری گۆڵی سێیه‌می مان سیتی له خوله‌کی په‌نجاوسێ به‌ده‌ستهێنا، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌که‌ی له خوله‌کی په‌نجاوحه‌وت تۆمارکرد، به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌رسیتی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌راو فولهامیش له پاڵه‌وانێتیه‌که چووه ده‌ره‌وه .