شوبات 08, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیشانگای کتێبی دەیەی فەجر لە نەجەفی پیرۆز بە ئامادە بوونی ٢٣ پەخشکاری عێراقی و ئێرانی

ھاوکات لەگەڵ لەگەڵ چل و سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر ئەرکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نەجەفی پیرۆز و بە ھاوکاریی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، پیشانگای کتێبی دەیەی پیرۆزی فەجر بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە خوێندکاران، فەقیەکان و مامۆستایانی حەوزەو ھتد.... لە نەجەفی پیرۆز کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پیشانگایەدا ٢٣ پەخشکاری عێراقی و ئێرانی لەوانە ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، ناوەندی ڕێک و پێک کردن و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی ئیمام خومەینی(رە)، ناوەندی توێژینەوەکانی عێراق، ناوەندی ڕۆشنبیری و توێژینەوە ئیسلامییەکان، ناوەندی موتاڵای خەوزعەویی ئەلھودا و .... بە ئاراستە کردنی تازەترین بەرھەمەکانیان لە پیشانگاکەدا بەشدارییان کرد.

ئایەتوڵڵا «سەیید موجتەبا حسەینی» نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نەجەفی پیرۆز لە ئاھەنگی کرانەوەی پیشانگاکە وێڕای ستایش کردنی پێکھاتەکانی بەشدارو پشتیوانی بەرپاکرانی ئەم پیشانگایە، گرینگایەتیی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆڵی کارای لە گۆڕینی ئایدۆلۆژیای جەماوەر، پەروەردە کردنی ورەی بەرخۆدان  لە دەروونیان و ڕەت کردنەوەی زاڵیەتیی ئیستیکبار بە سەر چەوساوەکانی شی کردەوە. ناوبراو لە سەر ڕۆڵی ئوممەتی ئیسلامی لە ھەمبەر دەستھاتە گەورەکانی شۆڕشی ئیسلامی و حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە مەڕ پیشاندانی سیمای دەرەوشاوەی شارستانیەتی کۆنی ئیسلامی پێی داگرت.

ئەم پیشانگایە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ھەتا ٧ی ئێوارە ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان لە شوێنی حسەینیەی ئیمامی ڕەزا(ع) لە نەجەفی پیرۆزو بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان میوانداری لە ھۆگرانی خۆی دەکات.

 

سەرپەیڤ