شوبات 17, 2022 13:45 Asia/Tehran
  • یاریی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا،،، ئێران لەگەڵ ئوزبەکستان و قەتەرو تورکمەنستان بوو بە ھاوگروپ

تیپی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لەگەڵ ئوزبەکستان و قەتەرو تورکمەنستان بوو بە ھاوگروپ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی یاریی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ماوەی ڕۆژانی ١٠ ھەتا ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ بە میواندارەتیی ئوزبەکستان بەرپا دەکرێت و ئێران لەو تیپانەی بەشداری ململانێکانە.

پشک ھاویشتنی کێبەرکێکان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرپا کراو ١٦ تیپە بەشدارەکە خەنیمەکانی خۆیانیان ناسییەوە.

ھاوگروپ بوونی کێبەرکێکانیش بەم چەشنەن:

گروپی یەک: ئوزبەکستان، ئێیران، قەتەر و تورکمەنستان

گروپی دوو: ئۆسترالیا، ئۆردۆن، عێراق و کوێت

گروپی سێ: کۆریا باشووری، تایلەند، ڤییەتنام و مالیزی

گروپی چوار: عەرەبستان، ئیمارات، ژاپۆن و تاجیکستان

سەرپەیڤ