ھەڵکشانی زۆرانبازانی ئێرانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی بۆلگاریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405502-ھەڵکشانی_زۆرانبازانی_ئێرانی_بۆ_قۆناغی_پێش_کۆتایی_کێبەرکێکانی_بۆلگاریا
سێ زۆرانبازی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکانیاندا ڕێیان لە ململانێی پێش کۆتایی کێیەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی بۆلگاریا کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2022 14:46 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی زۆرانبازانی ئێرانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی بۆلگاریا

سێ زۆرانبازی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکانیاندا ڕێیان لە ململانێی پێش کۆتایی کێیەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی بۆلگاریا کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، ململانێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی «کۆپی دانکلۆف و نیکۆلای پترۆف» لە ڕۆژی پێنج شەممەوە لە بۆلگاریا دەستی پێ کراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی ململانێکانی دوێنێ پێنج شەممەی زۆرانی ئازاد «موستەفا قیاسی» لە کێشی ٧٩ گیلۆگرام و لە زۆرانی فەرەنگیش دا «مەیسەم دڵخانی» لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام و «عەلیڕەزا مەھمەدی» لە کێشی ٨٢ کیلۆگرام ڕێیان لە قۆناغی پێش کۆتایی کەوت.