شوبات 22, 2022 13:17 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین

بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانە بە بەرپاکرانی ئاھەنگێک لە یاریگای نیشتیمانیی چین بە فەرمی کۆتایی پێ ھات.

کێبەرکێی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین چوارەمی فڤریەو ١٩ی فڤریە کۆتایی پێ ھات. سیانزەھەمین خولی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی زستانەش لە چوارەمی مارس لە پەکین دەست پێ دەکات. نزیکەی سێ ھەزار وەرزشوان لە ٩٠ وڵاتی جیھانەوە لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا بە چڕوپڕی پێکەوە خەریکی  کێبەرکێ بوون. نەرویژ بە مسۆگەر کردنی ١٢ میدالیای زێڕ، ٨ زیوو ١٣ برۆنز لە پلەی یەکەم دا وەستا. ئاڵمانیا بە ١٢ میدالیای زێڕ، ١٠زیوو ٥ برۆنز پلەی دووھەمی مسۆگەر کردو چین بە ٩ میدالیای زێڕ، ٤ زیوو ٢ برۆنز پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخان دا.

ئاھەنگی کۆتایی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی «شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری چین و «توماس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک بەرپا کراو ئاڵای لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک لە نوێنەری شاری پەکین وەکو میوانداری  بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانە ڕادەستی نوێنەرانی ئیتالیا کرا وەکو میوانداری خولی دواتری یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانە.

«توماس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک لە وتاردانێکدا بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکینی بە سەرکەوتوو زانی و وەک دەرفەتێک بۆ ئاشتیی جیھانی لێکی دایەوەو وتی: تەگبیری دژەکۆرۆنایی بەرپاکەران ھەست بە ھێمنی کردنی لە نێو بەشدارانی یارییەکاندا بەدی ھێنا.

سەرپەیڤ