شوبات 26, 2022 00:14 Asia/Tehran
  • دەستخرانی زیوێک و برۆنزێک لە لایەن وەرزشوانانی ئیسکیی ئێران لە پاڵەوانەتیی ئاسیا

بە بڕیاری بەرپرسانی کۆنفیدراسیۆنی ئیسکیی ئاسیا، دەرەنجامی خولی یەکەمی کێبەرکێی ئیسکیی پێچاوپێچی گەورەی پاڵەوانەتیی ئاسیا وەکو دەرەنجامی یەکجاریی ھیەژمار کراو وەرزشوانانی ئیسکیی ئێرانی بوون بە خاوەنی میدالیایەکی زیوو برۆنزێک لەم کێبەرکێیانەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، کێبەرکێکانی ئیسکیی ئالپاینی پاڵەوانەتیی ئاسیا ٢٠٢٢ بە بەرپاکردنی کێبەرکێی پێچاوپێچی گەورە لە خایسگەی مەزار لوبنان بەرپا کرا.

لە کۆتایی خولی «مانش»ی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانە لە بەشی ئافرەتان دا «عاتیفە ئەحمەدی» لە پلەی دووھەم دا وەستا، «مەھسا یارخواە» لە پلەی چوارەم، «مریەم کیا شمشەکی» لە پلەی پێنجەم و «سەدەف ساوە شمشەکی» بوو بە نۆھەم.

لە بەشی پیاوانیش دا «موحەممەد ساوە شمشەکی» بوو بە سێھەم، «حیسام کەڵھوڕ»، «ئەمیرعەلی عەلیزادە»و «ڕەھام سەبا»ش بە ڕیز لە پلەکانی ٩ و ٧ و ١٤ دا وەستان.

سەرپەیڤ