لە سێ بەرگ دا ،کتێبی شانامەی کوردی ڕوونوێنی کرا
کتێبی شانامەی کوردیی ئیلامی لە نووسینی سیاوەش لوتفی، بە هەوڵی ڕێکخراوی عەسری پەیامی ئیلام ڕوونوێنی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: کتێبی شانامەی کوردی کارێکی ڕاسپاردەیی نییە کە ئیرشاد ڕایسپاردبێت بەڵکوو بەرهەمێکە کە بە پێی حەزی شاعیر و نووسەرەکەی نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا دکتۆر حەبیبوڵڵا مەحموودیان بەرپرسی بڵاوگەی زاگرۆس وەکوو ناوەندی بڵاو کردنەوەی شانامەی کوردیی ئیلامی، زیندوو بوونی کۆمەڵگای بە زیندوو بوونی شوناس و شوناس خوازی خەڵکەی ئەو کۆمەڵگاوە وەسف کرد.
ناوبراو وتیشی: شانامەی کوردیی بە درێژایی مێژو لە بیر و سەر زمانی خەڵکی ناوچەی کوردەواری بە شێوەی زارەکیی باو بووە و کاتێکیش لە حەزی بەڕێز لوتفی لە ئەو بارەوە ئاگادار بووینەوە، داوامان لە ناوبراو کرد کە دەست بە نووسینی شانامەی کوردی بکات و ئەویش لە سێ ساڵدا نزیک بە 60 هەزار بەیتی وتووەتەوە کە لە سێ بەرگ دا لە چاپ دراوە.