بەڕێوەچوونی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت» لە سنە
سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان باسی بەڕێوەچوونی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دەف نەوای ڕەحمەت هاوکات لە گەڵ جێژنی قوربان و غەدیری ساڵی ١٤٠١ی کرد.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: هاوکات لە گەڵ جێژنی بیعسەتی پێغەمبەر بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت» بڵاو بووەوە کە لە ٢٥ تاکوو ٢٧ی پووشپەڕ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: لەم فێستیڤاڵە جگە لە بەشی نێودەوڵەتی و سەرانسەری، بەشی تایبەت بە بابەتە حەماسییەکانیش بەڕێوە دەچێت کە گرووپەکان دەتوانن بە شیعری حەماسی و نەتەوەییەوە لەم بەشەدا بەشداری بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: وەکوو خولەکانی پێشوو لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لە کەسایەتییەکی بەرچاوی مۆسیقای کوردستان ڕێز دەگیردرێت.
شیاوی ئاماژەیە ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە لایەن حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستانەوە بە بەشداریی گرووپگەلێک لە هەموو وڵات و تەنانەت گەشتکارە بیانییەکانیش لە سنە بەڕێوە دەچێت.