ئادار 06, 2022 10:53 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی وەرزشکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی تەکواندۆی جامی یانەکانی ئاسیا

تەکواندۆکارانی تیمی کەلوپەلی نێوماڵی (کەن) ی ئێران ناسناوی پاڵەوانەتیی یازدەھەمین خولی پێشبڕکێکانی جامی یانەکانی ئاسیای بردەوە .

یازدەھەمین خولی جامی یانەکانی ئاسیا بە ئامادەبوونی 106 تەکواندۆکار لە قالبی 17 تیم لە 11 وڵاتی ئێران ، ھیندستان ، عێراق ، ئۆزبەکستان ، قەزاقستان ، ئەفغانستان ، ئەردەن ، عومان ، پاکستان ، ئیمارات و پەناخوازان بە میوانداریی فێدراسیۆنی تەکواندۆی ئێران لە ماڵی تەکواندۆی تاران بەڕێوەچوو . 

لەم پێشبڕکێیەدا تیمی کەلوپەلی نێوماڵی کەنی ئێران بە وەدەسھێنانی مەدالێکی زێڕ ، 5 زیو و دوو برۆنز ، بە گشتی بە 441 خاڵ لەسەر سەکۆی پاڵەوانەتیی راوستا و جامی پاڵەوانەتیی بەرز کردەوە . 

سەرپەیڤ