ئادار 07, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • ڕۆمانی «ئەفسوون»ی «سەلاحەدین دەمیرتاش» بە کوردیی سۆرانی چاپ و بڵاو کرایەوە

رۆمانی «ئەفسوون»ی سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لایەن «فەرهاد چۆمانی»ەوە بە کوردی سۆرانی چاپ و بڵاو بووەوە.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، رۆمانی «ئەفسوون»ی سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لایەن فەرهاد چۆمانییەوە بە زمانی کوردی و زاراوەی سۆرانی چاپ و بڵاو بووەوە. ئاھەنگی واژۆی کرانی ئەم کتێبە لە کتێبخانەی ئاشتیی هەولێر بەڕێوە چوو.

«فەرهاد چۆمانی» وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێت: نووسینی کتێب لە زینداندا ئاسان نییە. «دەمیرتاش» هەوڵ دەدات ھەتا لە زیندانیشدا دەست لە ئارمانجەکانی خۆی هەڵنەگرێت. ئەمە چوارەمین ڕۆمانی «سەلاحەدین دەمیرتاش»ـە کە لە زینداندا نووسراوە.

ئەو وتیشی: «ئەفسوون» ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتی بە ڕوانگەی ئەویندارانەیە کە چیرۆکی ئەوینی دوو لاو دەگێڕێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە «سەلاحەدین دەمیرتاش» کە لە ٤ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندان دایە، تا ئێستا ٤ کتێبی سەحەر، دەوران، لەیلان و ئەفسوونی نووسیوە کە هەموویان بە شێوەیەک چیرۆکی ژیانی جەماوەری کورد لە کوردستانی تورکیا دەگێڕنەوە.

سەرپەیڤ