پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەلپەڕکێی پەردەی لە سەر ھەڵدرا
ئادار 08, 2022 14:33 Asia/Tehran
پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە کە بڕیارە خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت، پەردەی لە سەر ھەڵدرا.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید ئەحمەد تەوەکولی» سەرۆکی ئەنجومەنی ئایینی- نەریتیی هەڵپەڕکێی کوردستان لە ئاھەنگی پەردەلادان لە پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە، وتی: تا ئێستا ٣ فێستیڤاڵ لە ئاستی وڵاتدا بەڕێوە چووە.
ئەو وتیشی: لە بەر تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم فێستیڤاڵە چەند ساڵ بەڕێوە نەچوو بەڵام پاش پێ و شوێنگرتنەکەی ئەنجومەنی هەڵپەڕکێی کوردستان، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٤٠١ لە فەرمانگەی ئیرشادی بانە وەرگیرا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە بڕیارە لە ٧ تاکوو ٩ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت و پێش بینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠ بەرهەم بۆ فێستیڤاڵەکە بەڕێ بکرێت.