ئادار 10, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی کوردانی بەلەمەوان و مسۆگەر کردنی پلەی جێگرایەتیی پاڵەوان

تیپی بەلەمەوانانی سنە وەک نوێنەری پارێزگای کوردستان لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی وڵات بە وەستانی لە پلەی دووھەم دا ناسناوی جێگری پاڵەوانی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، ھەڵبژاردەی بەلەمەوانیی وڵات ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە بە میوانداریی دەرباچەی تاران بەرپا کرا.

نوێنەری پارێزگای کوردستان لەم کێبەرکێیانەدا توانی بە وەستان لە سەکۆی دووھەم ناسناوی جێگری پاڵەوان و میدالیای زیو مسۆگەر گات.

ئەم کێبەرکێیانە بە ئامادە بوونی ھەشت تیپ لە بوارەکانی ٢٠٠  مەتر، ٥٠٠ مەتر و ١٠٠٠ مەتر ( واتە چوار ٢٥٠ مەتری) لە خولی بەرایی و کۆتایی ئەنجامی گرت.

لە کۆتایی کێبەرکێکاندا تیپی ئەستێرەکانی بابولسەر بە ٣١ خاڵ بوو بە پاڵەوان ، تیپی «کانۆ»ی پارێزگای کوردستان بە ٣٠ خاڵ بوو بە جێگری پاڵەوان و تیپی «مەلەوان»ی ئەنزەلی بە ٢٧ خاڵ لە پلەی سێھەم دا وەستا. 

جێگای ئاماژەیە لە کێبەرکێیانەدا ڕاھێنەرو سەرپەرشتی تیپەکەی پارێزگای کوردستان «ئەرشەد ناسری» بوو.

سەرپەیڤ