ئادار 11, 2022 14:28 Asia/Tehran
  • تیپەکەی بەرشەلۆنە لەگەڵ نوێنەری تورکیادا بە یەکسان ھاتنەوە

لە چوارچێوەی خولی چوون لە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەورووپا، تیپی بەرشەلۆنە لە ماڵی خۆی دا لەگەڵ «گالاتا سەرای» یەکسان ھاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی خولی چوونی قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی ئەورووپا، لە یارییەکی گرینگی ئەم ململانێیەدا، تیپی تۆپی پێی بەرشەلۆنەی ئەسپانیا لەگەڵ تیپی «گالاتا سەرای»ی تورکیا بە بۆ نۆمار کردنی ھیچ گۆڵێک یەکسان ھاتنەوە.

«ژاوی ھێرناندێز» ڕاھێنەری تیپەکەی بەرشەلۆنە دوای ئەم کێبەرکێیە وتی: دەرەنجامێکی باشمان دەست نەکەوت، کاتێک کە بە ھێزەوە یاری ناکەی دەی ھەر ئاوای لێ دێت.

ڕاھێنەری بەرشەلۆنە وتیشی: گالاتا سەرای ھێڵی بەرگریکارەکەی گەلێک باش بوو، ئەوانە زۆر بە ڕێک و پێکی یارییان کرد.

ڕووبەڕوو بوونەوەی گەڕانەوەش حەوتەی داھاتوو لە تورکیادا بەڕێوە دەچێ و دەبێ بزانین ئایا بەرشەلۆنە دەتوانێ بگاتە ڕیزی ٨ تیپەکەی کۆتایی یان نا.

سەرپەیڤ