ئادار 12, 2022 15:04 Asia/Tehran
  • ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یانەی کادێزی بردەوە

له‌ ده‌ستپێکی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌کانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی کادێزی میوانی تۆمار کردو به‌شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی.

 له‌ یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ له‌ مه‌درید یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پاله‌وانی پارسالی خولی لالیگای ئیسپانی میوانداری یانه‌ی کادێزی کردو یاریه‌که‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک .

له‌گه‌ل ده‌ستپێکی یاری و له‌ خوله‌کی سێ یاریزانی پرتوگالی جواو فلیکس ئه‌تله‌تیکۆی به‌ گۆلێک پێشخست ، له‌ دوا خوله‌کی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌لڤارۆ نیگریدۆی ئیسپانی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ میوانه‌کان تۆمار کردو ئه‌نجامی یاریه‌که‌ی یه‌کسان کرده‌وه‌ ، له‌ گێمی دووه‌میش فشاره‌کانی ئه‌تله‌تیکۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له‌ خوله‌کی شه‌ستو هه‌شت رۆدریگۆ دی بۆلی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌م و سه‌رکه‌وتنی بۆ رۆخی بلانکۆس تۆمار کرد.

 له‌ خوله‌کی هه‌شتاو هه‌شت ناوبژیوان به‌کارتی سوور خافێر سیرانۆی ئیسپانی و یاریزانی ئه‌تله‌تیکۆی کرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یاریەکەیش به‌م ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێ هات و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌کۆکردنه‌وه‌ی په‌نجاو یه‌ک خال و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی کادێزیش تووشی دوازده‌مین دۆراندن هات و به‌ بیست و چوار خال له‌ پله‌ی هه‌ژده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

سەرپەیڤ