ئادار 13, 2022 09:17 Asia/Tehran
  • 3 مەدالیای زێڕ بۆ تەکواندۆکارانی ئێرانی

سێ تەکواندۆکاری ئێران ، لە پێشبڕکێکانی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی جیھانیی ، مەدالیای زێڕیان بەدەستھێنا .

چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی تەکواندۆی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی جیھانیی رۆژی رابردوو بە ئامادەبوونی 102 تەکواندۆکار لە 15 وڵات و تیمی پەناخوازان لە تاران دەستپێبوو کە سەرەنجام وەرزشکارانی ئێران لە سێ کێش دا لە گەڵ تەکواندۆکارێکی ئەردەن ، مەدالیا زێڕەکانی رۆژی یەکەمیان بە خۆیان تەرخاندا . 

تیمی تەکواندۆی ئێران ھەروەھا توانی دوو مەدالی زیو و چوار مەدالیای برۆنز لە یەکەم رۆژی پێشبڕکێکان بباتەوە .

سەرپەیڤ