ئادار 14, 2022 16:10 Asia/Tehran
  • ئینتەر میلان بە سەختیی توانی لە گەڵ یانەی تۆرینۆ یەکسان بێت

له‌گه‌ڕی بیست و نۆی خولی ئیتالیا، یانه‌ی ئینته‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌سته‌م توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆرینۆ به‌رامبه‌ر بێت.

 له‌گێمی یه‌که‌م و له‌خوله‌کی دوانزه‌ تۆرینۆ له‌رێی یاریزان جلیسۆن بریمه‌ر گۆلی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد.

 گێمی یه‌که‌م تۆرینۆ به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئینته‌ر ته‌واوی هه‌وله‌کانیان خسته‌ که‌ر له‌پێناو گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌که‌، دواجار له‌خوله‌کی کۆتایی ئه‌لێکس سانچێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌.

 به‌م جۆره‌ یاریه‌که‌ به‌یه‌کسانبوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێک بۆ هه‌رلایه‌کیان ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ کۆی خاڵه‌کانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌ په‌نجاو نۆ خاڵ و له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت له‌دوای میلانی پێشه‌نگ و ناپۆلی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م، به‌لام ئینته‌ر یاریه‌کی که‌متر ئه‌نجام داوه‌.   

سەرپەیڤ