ئادار 18, 2022 02:03 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی جێژنی نێونەتەوەیی نەورۆز لە سنە، شاری دەف ژەنانی ئێران

جێژنی نێونەتەوەیی نەورۆز لە سنە شاری دەف ژەنانی ئێران بەرپا کرا.

جێژنی نێونەتەوەیی نەورۆز لەژێر سەردێڕی ڕەوتی گەشتکاری بەنێو شارستانیەت و مێژووی ئێراندا  ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مارس لە باخی ھونەری تارانەوە دەستی پێ کراو دوای گێڵان بە شارەکانی ھەمەدان و کرماشان ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە شاری سنە.

ئەم جێژنە بە مەبەستی ناساندنی ھەرچی خێراتری بارستاییە ڕۆشنبیری و گەشتکارییەکانی ئێران لە بواری نیشتیمانی و نێونەتەوەیی لە ڕەوتی ڕێگای تاران بۆ ھەمەدان و کرماشان و سنەدا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئاھەنگی پێشوازی کران لە کاروانی نەریتی نەورۆزی لە سەیرانگەی «دیدگا»ی سنە بە بەرپاکرانی ئاھەنگی ھەڵپەڕکێ دەستی پێ کراو ئەم کاروانە پاشان لە سەر شۆستەی فیردەوسیی سنە دەسیتی کرد بەگێڕانی بەرنامەی جۆربەجۆر.

شانۆی ئایینی و نەریتیی پەیوەست بە ھاوسەرگیری و خوازبێنی و ھتد...یش لە لایەن گروپە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کوردستانەوە پێشکەش کرا. لە درێژەدا گروپەکانی سەربە نەتەوە جۆربەجۆرەکانی ئێران لەوانە خۆراسان، بەلوچستان، ئازەربایجان و یوشەھر بە ڕاپەڕاندنی نەریتگەلی نەورۆزیی تایبەت و گێڕانی بەرنامە لە نێو شۆروتامەزرۆیی پێشوازی کەرانی سەر ڕێگای فیردەوسیی سنەیان بەرەو ماڵی کورد پێوا.

 

سەرپەیڤ