ئادار 18, 2022 16:53 Asia/Tehran
  • ئوردوی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان لە ئێرانە

پرۆڤەی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان بۆ بەشدارییەکی ھێزمەند لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی کۆپی گەلانی ئاسیا، ھاوڕێ لەگەڵ ڕاھێنەرە ئێرانییەکەیان لە شاری شیرازدا بەڕێوە دەچێت.

 تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان لە قۆناغی بەرایی ھیەڵکشان بەرەو کۆپی گەلانی ئاسیا لە گروپی «B» و  لە دەڤەری ناوەندو باشووری ئاسیا لەگەڵ تیپەکانی تاجیکستان و ئوزبەکستان و نێپاڵ دا ھاوگروپە.

ئەم کێبەرکێیانە لە بەرواری ١ ھەتا ١٥ی ئاپریل لە قڕقیزستان بەرپا دەکرێت و لە ھەر گروپێکەوە دوو تیپی یەکەم و دووھەم ڕێیان لە کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئاسیا دەکەوێت.

بەرلەمە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفغانستان «مەجید مورتەزایی» ڕاھێنەری خاوەن ئەزمونی فوتساڵی ئێرانی بۆ ھەتا کۆتایی قۆناغی بەرایی کۆپی گەلانی ئاسیا وەکو ڕاھێنەری تازەی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان ناساند بوو.

 تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان بە بەرپاکردنی ئۆردووی ئامادەکاری لە ئێران لە ھەوڵی ئەوەدایە کە بە پێشەنگایەتیی ڕاھێنەرە ئێرانییەکەی بەستێن بۆ ھەڵکشانی بۆ گێبەرکێب کۆپی گەلانی ئاسیا خۆش کات.

سەرپەیڤ