ئادار 20, 2022 14:25 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی پلەی سێھەمی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ئیسکیی سیربستانی مسۆگەر کرد

لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە» لە سیربستان وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە»  لە دوێنێ شەممەوە لە سیربستان دەستی پێ کراوەو «ئەمیرعەلی باقڕزادە» وەرزشوانی ئێرانی توانی میدالیای برۆنز دەست بخات.

ئەم ململانێیە ئەمڕۆ بە بەرپا کردنی کێبەرکێی «سلوب ستایل»یش بەخردەوام دەکرێت.

«سلوب ستایل» وەرزشێکی زستانەیە کە تیای دا وەرزشوانانی ئیسکی یان سنۆپێرد ڕێگایەک بە لەمپەرەوە لەوانە لەمپەری تایبەتی بازدان دەپێون.

سەرپەیڤ