ئادار 21, 2022 15:21 Asia/Tehran
  • مسۆگەرکرانی دوو میدالیای برۆنز لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبۆرد لە سیربستان

ئیسکی کارانی ئێران لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبۆرد لە سیربستان دوو میدالیای برۆنزیان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دووھەمین ڕۆژ لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبۆرد لە سیربستان، «حەمید خودسیانی» میدالیای برۆنزی بردەوە.

کێبەرکێکانی سلوپ ستایل دوێنێ یەکشەممە لە سیربستان بەردەوام کراو «حەمید خودستایی» توانی میدالیای بایەخمەندی برۆنز مسۆگەر بکات.

«ئەمیر عەلی باقڕزادە»ش کە لەم کێبەرکێیانەدا میدالیای برۆنزی «بەیگ ئەیر»ی مسۆگەر کرد بوو گەییشتە پلەی حەوتەم.

«ئەمیر عەلی باقڕزادە» و «حەمید خودسیانی» لە ئەندامی تیپی نیشتیمانیی پیاوانی ئێران بوون و «نەوید یوسفی»ش جڵەوی تیپە ناردراوەکەی ئێرانی لەک کێبەرکێیانەدا بە ئەستۆ بوو.

یاریزانانی نیشتیمانیی سنۆبۆرد بە دەست خستنی دوو میدالیای برۆنزی بایەخمەند لە کێبەرکێکانی سیربستاندا کاری خۆیانیان کۆتایی پێ ھێنا.

سەرپەیڤ