تیپی فوتساڵی لاوانی ئێران لە تایلەند بوو بە جێگری پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406391-تیپی_فوتساڵی_لاوانی_ئێران_لە_تایلەند_بوو_بە_جێگری_پاڵەوان
تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوان لە تۆرنۆمێنتی لە تایلەند دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2022 12:02 Asia/Tehran
  • تیپی فوتساڵی لاوانی ئێران لە تایلەند بوو بە جێگری پاڵەوان

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوان لە تۆرنۆمێنتی لە تایلەند دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران لە دیداری قۆناغی کۆتایی تۆرنۆمێنتی تایلەند دەرەنجامەکەی بە قازانجی تیپی میواندار شکاندەوەو ئا بەمجۆرە پلەی دووھەمی لە کێبەرکێکاندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر تیپی نیشتیمانیی ئاستی تەمەندارانی تایلەند چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا ٣ بە سیفر یارییەکەی بە خەنیمەکەی دۆڕاند.

بە پێی بڕیاری لێژنەی فوتساڵ، تیپی نیشتیمانیی ئێران بە ئەندامەتیی یاریزانانی لاوو تازە لاو بەشداریی کێبەرکێکانی کردو بە سەرکەوتن بە سەر تیپە تەمەندارەکانی مەنگۆلیا، میانماڕو عوممان وێڕای دەستخستنی ئەزمونی تازە، دەرەنجامێکی ھەرە باشیشی لەخۆی بەجێ ھێڵاو ناسناوی جێگری پاڵەوانی بە خۆی تەرخان دا.