تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران یارییەکەی بە کۆریای باشووری دۆڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406490-تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_یارییەکەی_بە_کۆریای_باشووری_دۆڕاند
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێ بەراییەکانی مۆندیاڵی تۆپی پێ بە دەرەنجامی دوو بە سیفر یارییەکەی بە کۆریای باشووری دۆڕاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران یارییەکەی بە کۆریای باشووری دۆڕاند

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێ بەراییەکانی مۆندیاڵی تۆپی پێ بە دەرەنجامی دوو بە سیفر یارییەکەی بە کۆریای باشووری دۆڕاند.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و کۆریای باشووری کە بەرلەمە ھەڵکشانی خۆیانیان بۆ مۆندیاڵی قەتەر یەکلایی کردبووەوە، بۆ سەرپەڕ بوون ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

کۆریای باشووری لە نۆھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرایی مۆندیاڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سئول میوانداریی لە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کرد کە بە دەرەنجامی دوو بە سیفر یارییەکەی لێ بردەوە.

کۆریای باشووری بە ٢٣ خاڵ و ئێران بە ٢٢ خاڵ لە ڕیزی یەکەم و دووھەمی گروپی «A» ئاسیادان.