یارییه به‌راییه‌کانی فوتباڵ،سه‌رکه‌وتنی ئینگلیس، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا و هۆڵندا؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی "ئێریکسۆن" به گۆڵ
یارییه به‌راییه‌کانی فوتباڵ،سه‌رکه‌وتنی ئینگلیس، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا و هۆڵندا؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی "ئێریکسۆن" به گۆڵ
هه‌ڵبژارده‌ی فوتباڵی کیشوەرەکانی جیهان له چوارچێوی یاریی به‌رایی چوونه مه‌یدانه‌وه ، که له گرینگ‌ترین یارییه‌کانی ھەڵبژاردەکانی ئینگلیس، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا و هۆڵندا به‌رامبه‌ر به خهنیمانیان سه‌رکه‌وتن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیس له یاریگه‌ی "ڤێمبێلی" شاری له‌نده‌ن له کاتێکدا به یه‌ک گۆڵ له سویس که‌وته دواوه، به دوو گۆڵی "لوک شا‌و" و هه‌ری که‌ین" به ئه‌نجامی دوو به یه‌ک بردییه‌وه.
ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به ئالبانی به دژواری به گۆڵی خوله‌کی 92ی "ده‌نی ئوڵمۆ" به ئه‌نجامی دوو به یه‌ک بردیه‌وه. "فرانس تۆرێس" گۆڵی دیکه‌ی ماتادۆره‌کانی لێدابوو.
فه‌ره‌نسا له یاریگای "ڤێلۆدرۆم"ی به‌نده‌ری مارسه‌ی میوانداری ساحلی عاج بوو و ئه‌م خه‌نیمه لێهاتووه‌ی خۆی به ئه‌نجامی دوو به یه‌ک شکست پێهێنا.
هۆڵندا له یاریگه‌ی "یوهان کرایهف"ی شاری ئامێستێردام له کۆتایی یارییه‌کی سه‌رنجراکێش دا به‌رامبه‌ر به دانیمارک به ئه‌نجامی چواربه دوو بردیه‌وه.
"ئێریکسێن" هافبه‌کی به‌ناوبانگی دانیمارکی که له یارییه‌کانی یۆرۆ 2020 جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و ماوه‌یه‌کی زۆر دوور بوو له یاریی فوتباڵ، له خوله‌کی 46 هاته مه‌یدانه‌وه و گۆڵی دووه‌می تیمه‌که‌ی تۆمار کرد.