رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار زللـەوەشاندنی تێکەوت
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی دۆلبی لە لۆسەنجلسی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵێک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دواخرا و ساڵی دواتریش ئاهەنگێکی بچووکی بۆ سازکرا.
ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانییەکان، لە رێوڕەسمەکەدا، کریس رۆک، یەکێک لە پێشکەشکارەکانی رێوڕەسمەکە گاڵتەی بە هاوسەری ویڵ سمیث کرد کە نەخۆشیەکی دەگمەنی هەیە و قژی هەڵدەوەرێت، هەرچەندە سمیث خۆیشی پێکەنی، بەڵام هەستا بە بەرچاوی 2500 میوان و ئامادەبووی رێورەسمەکە، زللـەیەکی لە کریس رۆک دا، هەروەها داوای لێکرد هەرگیز ناوی هاوسەرەکەی نەهێنێت.
دوای ئەم رووداوە، ویڵ سمیث بانگهێشتکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتەکەیدا، داوای لێبووردنی لە کریس نەکرد و وتی خۆشەویستی شتی شێتانەت پێدەکات.
خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک گەورەترین و بەهادارترین خەڵاتی سینەمایی لە ئەمریکا ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی لە بواری سینەمادا بەرهەمەکانیان زۆرترین بینەری هەیە و داهێنان دەکەن.