ئادار 29, 2022 16:24 Asia/Tehran
  • یاریی نێوان دوو تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و لوبنان دەستی پێکرا

ئەمڕۆ سێ شەممە دەرکەی یاریگای ئیمانمی ڕەزا(ع) لە مەشھەدی پیرۆز کرایەوەو ھاندەران بۆ پێ و شوێن گرتنی یاریی نێوان ھەردووک تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و لوبنان چوونە نێو یاریگاکەوە.

تیپەکانی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و لوبنان لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەمڕۆ سێ شەممە نۆھەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە یاریگای ئیمامی ڕەزا(ع)ی مەشھەد چوونە مەیدانەوەو یاریەکەش ھەتا ئەم چرکەیە بەبێ ھیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆ بەردەوامە.

لە خشتەی تاقمی «A» کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، ھەڵکشانی تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و کۆریای باشووری بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر یەکلایی بووەتەوەو تیپی نیشتیمانیی ئیمارات لە ڕیزی سێھەم دایەو لەو داواکارانەی ئامادە بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی «پلی ئاف»دایە.

سەرپەیڤ