ئادار 31, 2022 12:34 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی دۆستانەی نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی فوتساڵی ئەفغانستان و ئێران بە دەرەنجامی یەکسان کۆتایی پێ ھات

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان لە دیدارێکی بەرایی دا لە بەرامبەر تیپی فوتساڵی ئێران بە دەرەنجامی ٢ بە ٢ کۆتایییان بە یارییەکە ھێنا.

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان ھاوڕێ لەگەڵ ڕاھێنەرە ئێرانییەکەی خۆی «مەجید مورتەزایی» بۆ ئامادە بوونێکی ھێزمەند لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا، ئوردوی بەرایی خۆی لە شاری شیرازی ناوەڕاستی ئێران بەرپا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان(ئاوا)، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان کە بۆبەشداری لە خولی بەرایی کۆپی گەلانی ئاسیا لە ئوردوی پرۆڤەی شیرازڕدا بەسەر دەبات، دوێنێ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرایی لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران دوو بە دوو لەگەڵ تیپەکەی ئێران بوون بە یەکسان.

یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان لە گروپی «بی»ی ھەڵبژاردەی کۆپی گەلانی ئاسیاو لە دەڤەری ناوەڕاست و باشووری ئاسیا لەگەڵ تیپەکانی تاجیکستان و ئوزبەکستان و نێپاڵ ھاوگروپە.

ئەم کێبەرکێیانە لە بەرواری ١ ھەتا ١٥ی ئاپریلی ٢٠٢٢ لە قڕقیزستان بەڕێوە دەچێ و لە ھەر گروپێک دوو تیپ ڕەوانەی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئاسیا دەکرێن.

سەرپەیڤ