ئینتەرمیلان لە یوڤنتۆسی بردەوە
له‌خولی ئیتالیا، یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداریی یانه‌ی ئینته‌ری کرد، یاریه‌که به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئینته‌ری میوان ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێکی یاریه‌که یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌گوشاری چڕ ده‌ستیان به‌یاریکرد، دواجار له‌کۆتا خوله‌کی ئه‌م گێمه دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ (ڤی ئەی ئاڕ) ئینته‌ر لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، هاکان کالهانگۆلۆ له‌لێدانی یه‌که‌م نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بکات، دوای هه‌ڵه‌ی هێڵی به‌رگری ، جارێکی دیکه ناوبژیوان بۆ (ڤی ئەی ئاڕ) گه‌رایه‌وه و لێدانه‌که‌ی دووباره کرده‌وه.
ئه‌مجاره‌یان هاکان سه‌رکه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێکردنی لێدانه‌که و گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ ئینته‌ر به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌که‌م ئینته‌ر به‌گۆلێک له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌که به‌گه‌رم و گوڕی له‌نێوان هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو، به‌لام هیچ لایه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌گۆڵ تۆمارکردن، به‌مجۆره یاریه‌که به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌ر ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه کۆی خاڵه‌کانی ئینته‌ر بووه شه‌ست و سێ خاڵ و به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌دوای یانه‌کانی ناپۆلی پێشه‌نگ و میلانی خاوەن پله‌ی دووه‌م دێت، یۆڤنتۆسیش به‌په‌نجاو نۆ خاڵ له‌خانه‌ی چواره‌مه.