نیسان 04, 2022 14:19 Asia/Tehran
  • باسکه‌ی ئه‌مریکا : گۆڵدن ستیت به‌سه‌ر یۆتاجازدا سەرکەوت

له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی گه‌ڕی حه‌فتاو هه‌شتی خولی باسکه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌کی به‌شی رۆژئاوا تیپی باسکه‌ی گۆڵدن ستیت به‌ئه‌نجامی 111خاڵ به‌رامبه‌ر بە 107 خاڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسکه‌ی یۆتاجاز تۆمارکرد.

له‌نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که‌ تیپی میوان باشتر ده‌رکه‌وت و توانی به‌ئه‌نجامی 58 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 45 خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت.

 له‌نیوه‌ی دووه‌م میواندار رێره‌وی یاریه‌که‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌لگه‌رانده‌وه‌و توانی له‌م نیوه‌یه‌ زۆرترین خاڵ تۆماربکه‌ن، به‌مجۆره‌ یاریه‌که‌ به‌ئه‌نجامی 111 به‌رامبه‌ر به‌ 107 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسکه‌ی گۆڵدن ستیت ته‌واو بوو.  

سەرپەیڤ