نیسان 08, 2022 16:08 Asia/Tehran
  • ١٠٩ قوتابیی کورد گەییشتنە قۆناغی دووھەمی ئۆلەمپیادی نانۆ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەو ڕاھێنانی پارێزگای کوردستان وتی: ١٠٩ قوتابیی بلیمەتی کچ و کوڕی ئەم پارێزگایە گەییشتوونەتە قۆناغی دووھەمی ئۆلەمپیادی نانۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، «ڕەشید قوربانی» وتی: تاقیکاریی قۆناغی یەکەمی سیانزەھەمین خولی ئۆلەمپیادی نانۆ، ھەشتەمی ڕێبەندانی ١٤٠٠ بە ئامادە بوونی پتر لە سێ ھەزارو ٥٠٠ بەریژێر لە سەرتاسەری وڵات بەرپا کراو لەم خولەش دا ھەروەکو پێنج خولی ڕابردوو پارێزگای کوردستان بە ھەزارو ٦٣ کەس زیاترین ژمارەی بەشداری کەری ھەبوو.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لەم ژمارەیە ١٠٩ قوتابیی پارێزگاکە گەییشتوونەتە قۆناغی دووھەم، وتیشی: شارستانەکانی سەقز، قوروە و ناحیەی یەکی سنە بە ڕیز بە  ٢٦ و ٢١ و ١٦ ھەڵبژاردەی یەکجاری لە قۆناغی یەکەمی ئۆلەمپیادی نانۆ ڕیزەکانی یەکەم ھەتا سێھەمی پارێزگاکەیان دەسیت خستووە.

«ڕەشید قوربانی» ھەروەھا تیشکی خستەسەر ئەمەی کە قۆناغی دووھەمی ئۆلەمپیادی نانۆ ٢٠ بانەمەڕ بەرپا دەکرێت، وتیشی: بە ھیواین ھەروەکو ساڵانی ڕابردوو شایەتی درەوشانەوەی ھەرچی زیاتری قوتابیانی پارێزگاکەمان بین لەم قۆناغەش دا.

 

سەرپەیڤ