نیسان 09, 2022 14:15 Asia/Tehran
  • کورتە فیلمی راکەر ، بەرھەمی دەرھێنەری کوردستانی گەیشتە فستیڤاڵی فیلمی زلینی چیک

کورتە فیلمی راکەر بەرھەمی سەید پەیام حسێنی لە ئامادەکردن و دەرھێنانی کوردستانیی گەیشتە 62 ھەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوانی زلین لە کۆماری چیک .

سەید پەیام حسێنی لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران دا گوتی : 62 ھەمین دەورەی ئەم فستیڤاڵە لە رێکەوتی 26 ی ئایار تا یەکی ژوئەن لە شاری زلین بەڕێوەدەچێ ، فیلمەکانی فستیڤاڵەکە نەک ھەر لە زلین ، بەڵکوو لە زۆر شاری دیکەی کۆماری چیکیش نمایش دەکرێ . 

حسێنی گوتیشی راکەر ، چیرۆکی تازەلاوێکە بەناوی حەکیم کە لە گەڕەکێکی پەراوێزیی ئێران دەژی . باوکی ئەو لە پێشبڕکێکانی راکردن دا ، گرەو دەکات ، لە دوایین یاری دا بۆی دەردەکەوێ یاساکانی یاریەکە گۆڕاون . ئەم گۆڕانە کار دەکاتە سەر بنەماڵە و حەکیم دەخاتە سەر دووڕیانی بڕیاردان . 

سەرپەیڤ