نیسان 11, 2022 01:31 Asia/Tehran
  • دەسپێکی حەوتەی 32 ی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی بەشیکتاش

حەوتەی سی و دوھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی یانەکانی بەشیکتاش ، فاتح کاراگمرگ و کایسری ئیسپۆر لە بەرامبەر خەنیمان دەسپێبوو .

لەم یاریانەدا یانەی بەشیکتاش توانی یانەی ئالانیا ئیسپۆر بە ئەنجامی چوار بە سفر ببەزێنێ . ھەروەھا یانەی کایسری ئیسپۆریش بە بردنەوە لە یانەی گۆزتەپە بە ئەنجامی دوو بە یەک بووبە 41 خاڵی و لە ریزی پازدەھەم دا مایەوە .

لە یانەی کایسری ئیسپۆردا سەید مەجید حسێنی یاریزانی نیشتمانیی ئێران تەواو یاری کرد . 

لە خشتەی سوپەر لیگی تورکیادا یانەی ترابوزان ئیسپۆر بە 71 خاڵ لە سەروودایە . 

سەرپەیڤ