نیسان 16, 2022 13:36 Asia/Tehran
  • بێ وچان تا تایمز ، بەرھەمی نوێی محەمەد عەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

کتێبی شانۆنامەی "بێ وچان تا تایمز" لە نووسینی محەمەدعەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجەرای کۆچبەری، بابەتی بەرھەمی  تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی نووسەری سنەییە کە لەم ڕۆژانەدا خەڵاتێکی گرینگی ئەدەبی بردەوە.

ئەم بەرهەمە باسی سەبری و ڕەفیق و جەمیل چۆلەکە و چەند کەسیتر ئەکات کە جانتایان کردووەتە شان و لە لێواری زەریا چاوەڕوانن قاچاخچیان بێن و بیانبەن بۆ دونیای ڕۆژئاوا.

ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی و لە ئاهەنگێک لە ھۆڵی هونەر، خەڵاتی ساڵی دانا ڕەئوف بەم شانۆنامەیە بەخشرا.

دەستماڵی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەرهەمەکەی بۆ خوێنەران و لایەنگرانی شانۆی کوردی ئیمزا کرد .

سەرپەیڤ