نیسان 21, 2022 11:02 Asia/Tehran
  • «مەھدی تارمی» بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی سیھەمی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال دیاری کرا.

ماڵپەڕی «گۆڵ پۆیینت»ی پۆرتۆگال دوای کۆتایی ھەر حەوتە لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە، تیپی ھەڵبژاردەو باشترین یاریزانی حەوتەی کێبەرکێکان دیاری دەکات.

کردەوەی سەرسامکەری «مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یاریدەری یانەی پۆرتۆگال لەم حەوتەیەی کێبەرکێکان بووە ھۆی ئەوەی کە ناوبراو بە دەستخستنی ۵/ ۹ خاڵ ناسناوی باشترین یاریزانی حەوتە بە خۆی تەرخان بدات.

«تارمی» لە ئێستادا بە ١٨ گۆڵ لە ڕیزی دووھەمی باشترین گۆڵکارانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال دایە.

پۆرتۆ کە ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانە، بە دەستخستنی دوو سەرکەوتنی دیکە پاڵەوانەتیی خۆی لەم وەرزەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال یەکلایی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ