سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێی لە ھەرێمی کوردستان دامەزراند
سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێی لە چیای «کورەژار» لە سنووری ناحیەی شیلادزێی ھەرێمی کوردستان دامەزراند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵێکی ماڵپەڕی ئێسیتا، سوپای تورکیا لەم دواییەدا بنکەیەکی سەربازیی نوێی لەچیای «کورەژار» لە ناحیەی شێلادزێ دامەزراندووە کە دەبێتە دووەم بنکەی سەربازیی تورکیا لە سنووری ئەو زنجیرە چیایە.
لە ھەواڵەکەی ماڵپەڕی ئێستادا ئاماژە بەوەش کراوە کە، چوار ڕۆژ لەمەوبەر تورکیا چوار بنکەی سەربازیی دیکەی لە سنوورکە دامەزراند کە یەکێکیان لە چیای «کورەژار» و ئەوەی دیکەلە نزیک ئەشکەوتی برینداران و دوو بنکەی سەربازییەکەی دیکەی لە دەڤەری «نێروە» و «ڕێکان» و «دۆسکیی ژووری» بوون.
جێگای ئاماژەیە وەک ماڵپەڕی ئێستا باسی کردووە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیونەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوویدا، تورکیا پێنج بنکەی سەربازیی نوێی لەسنووری ناحیەی شێلادزێ دامەزراندووە.