یانەی هه‌ولێر بە ئەنجامی1-1 له‌گه‌ڵ یانەی نه‌فتی ناوه‌ڕاست یه‌کسانبوو
له میانی گه‌ڕی بیست و هه‌شته‌مینی خولی نایابی یانه‌کانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلیک له‌گه‌ل یانه‌ی نه‌فتی به‌سره‌ی میوانداری یه‌کسان بوو.
یاریه‌که له‌سه‌ر یاریگای فهیحاو له شاری به‌سره به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌که‌م دا وێڕای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار کردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه هیچ گۆلێک تۆمار نه‌کرا ، له گێمی دووه‌م یانه‌ی هه‌ولێر به هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاری کردن کرده‌وه‌و له خوله‌کی په‌نجا ئاکام هاشم به تۆمار کردنی گۆلێک هه‌ولێری میوانی له یاریه‌که پێشخست.
هه‌وڵی یانه‌ی نه‌فتی به‌سره بۆ یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌کی حه‌فتا یاریزانی پیشه‌گه‌ری کامیرۆنی نجۆمی بینجۆی گۆلی یه‌کسان بوونه‌وه‌ی تۆمار کرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه کۆتایی پێ هات .
یانه‌ی هه‌ولێر نۆیه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌کسان ده‌بێ و کۆی خالهکانیشی له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی بۆ 36 خال به‌رزکرده‌وه یانه‌ی نه‌فتی به‌سره‌ش یازدهم یاریه یه‌کسان ده‌بێ و به 35 خال له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی دێت .