نیسان 25, 2022 14:44 Asia/Tehran
  • خولی ئینگلیس : چێڵسی به‌سه‌ر وێستهام دا سەرکەوت

له‌گه‌ڕی سی و چواری خولی ئینگلیز، یانه‌ی چێلسی له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی کرد، یاریه‌که‌ به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی شین پۆشه‌کانی له‌نده‌ن بوو، به‌مه‌ش چێلسی پارێزگاری له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی کرد.

 

به‌درێژایی گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین گوشاریان برده‌ سه‌ر گۆلی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ به‌یه‌کسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو. 

له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌که‌ هاوسه‌نگ بوو، دواجار له‌کۆتا خوله‌کی یاریه‌که‌ به‌ر له‌فیکه‌ی کۆتایی کریستین بۆلیسیچ توانی تاکه‌ گۆڵی یاریه‌که‌ تۆمار بکات.

به‌م جۆره‌ چێلسی به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌که‌ بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ کۆی خاڵه‌کانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌ شه‌ست و پێنج خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی سێیه‌می پریمه‌رلیگ دێت. 

سەرپەیڤ